گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

ڕاپۆرت

تره‌مپ چۆن بڕیاری كوشتنی قاسم سوله‌یمانیی دا

پێش 3 هەفتە

میلله‌ت

چه‌ند رۆژێك پێش گورزه‌ ئاسمانییه‌كه‌، دوو گه‌وره‌ راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆر هه‌وڵیاندا رێگه‌ له‌ تره‌مپ بگرن گه‌وره‌ترین جه‌نڕاڵی ئێران بكوژێت، به‌ڵام تره‌مپ سوور بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی.

زانیاریی نوێ له‌ كتێبه‌كه‌ی پۆپ وودوارد، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی سوپای پاسدارانی ئێران باسكراوه‌ كه‌ به‌ناوی "تووڕه‌یی" بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی Insider ، كۆپییه‌كی له‌ كتێبه‌كه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌ و نووسه‌ره‌كه‌ تیایدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ 30ی دیسێمبه‌ری 2019 و پێش كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، تره‌مپ لیندسی گراهام، سیناتۆری وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ له‌ نیازی كوشتنی سوله‌یمانی و پێی وتووه‌ "بیر له‌ لێدانی سوله‌یمانی ده‌كه‌مه‌وه‌".

تره‌مپ له‌وكاته‌دا ئه‌م نیازه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گراهام یاریی گۆڵفیان كردووه‌ له‌ یانه‌ی تره‌مپی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ولایه‌تی فلۆریدا و له‌ وه‌ڵامدا گراهام به‌ تره‌مپی وتووه‌ "كوڕه‌...ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی زه‌به‌لاحه‌" واته‌ مه‌به‌ستی له‌ بیرۆكه‌كه‌ی تره‌مپ بووه‌ كه‌ مه‌ترسیداره‌ و گراهام به‌و هه‌نگاوه‌ بێزار بووه‌، گراهام به‌ تره‌مپی وتووه‌ "ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ بكه‌یت ده‌بێت پلان بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووش دابێیت ئه‌گه‌ر ئێران ناكۆكییه‌كانی توندتر كرده‌وه‌، ئگه‌ر ئه‌وان تۆڵه‌ بكه‌نه‌وه‌، ده‌بێت ئاماده‌ بیت پاڵاوتگه‌كانی نه‌وت له‌ناوبه‌ریت و ئه‌وه‌ی تۆش ده‌یكه‌یت جه‌نگێكی نیمچه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌".

به‌گوێره‌ی كتێبه‌كه‌ له‌ وه‌ڵامدا تره‌مپ به‌ گراهامی وتووه‌ "سوله‌یمانی شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ بكوژرێت، زانیاریی زۆرمان لایه‌ كه‌ ده‌ریده‌خات سوله‌یمانی پیلان بۆ هێرشكردن داده‌نێت".

گراهام وه‌ڵامی تره‌مپی داوه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی كتێبه‌كه‌ وتویه‌تی "سوله‌یمانی هه‌میشه‌ پیلانی بۆ هێرشكردن هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ مه‌ترسیی جه‌نگی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت" تره‌مپیش باسی له‌ هێرشه‌كانی 27ی دێسمبه‌ر بۆ گراهام كردووه‌ كه‌ تیایدا به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكا كوژرا و دواتر میلیشیاكانی سه‌ربه‌ ئێران له‌ عێراق هێرشیانكرده‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ تره‌مپ به‌ گراهامی وتووه‌ "ناهێڵم له‌م كارانه‌ ده‌ربازیان بێت".

وه‌ك له‌ كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌ گراهام هه‌ر له‌گه‌ڵ كوشتنی سوله‌یمانیدا نه‌بووه‌ و هۆشداریی به‌ تره‌مپ داوه‌ و پێی وتووه‌ "سه‌رۆك ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت زیاده‌ڕۆیی تێدایه‌، ئه‌ی بۆ كه‌سێكی تر جگه‌له‌ سوله‌یمانی ناكوژیت كه‌ پله‌ی نزمتر بێت، ئه‌وكاته‌ هه‌مووان ده‌توانن شته‌كه‌ به‌ ساده‌تر وه‌ربگرن".

پۆپ وودوارد، نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌م ترسه‌ی گراهام كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ توندڕه‌وترین سیناتۆره‌كه‌، مایه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ تره‌مپ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكات به‌ڵام تره‌مپ نه‌یكرد، نه‌ك گراهام به‌ڵكو میك مۆلفانی، سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی كوشكی سپیش نیگه‌رانیی له‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ لێ نیشتبوو و نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ گراهام ناردبوو و پێی راگه‌یاندبوو كه‌ ده‌بێت هه‌رچییه‌كی كردووه‌ رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ تره‌مپ له‌ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی پاشگه‌ز بكاته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه‌ باس كران، دواجار گراهام پشتیوانیی له‌ تره‌مپ كرد و له‌ 3ی كانونی دووه‌می 2020 و له‌ رۆژی كوشتنی قاسم سوله‌یمانیدا له‌ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وتی "گورزێكی پێشوه‌خت و به‌رگری بوو بۆ له‌ناوبردنی رێكخه‌ری چه‌ند هێرشێك كه‌ ده‌ویسترا بكرێته‌ سه‌رمان".

هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراق، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ له‌ناوبردنی سوله‌یمانی مشتومڕێكی زۆر و مه‌ترسییه‌كی زۆری نایه‌وه‌ و دواجار تره‌مپ ئه‌و بڕیاره‌ی دا كه‌ پێشینه‌كانی خۆی له‌ جۆرج بوشی كوڕ و باراك ئۆباما نه‌یانتوانی بیده‌ن، چونكه‌ ده‌یانزانی كاره‌ساتی به‌دواوه‌ ده‌بێت.


ئه‌م بابه‌ته 1720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure