گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

وەرزش

هه‌ولێر راهێنه‌رێكى كرواتى گواسته‌وه‌

پێش 2 هەفتە



میلله‌ت 

یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ راھێنەری لێھاتووی جەستەیی کرواتی ( دوجی باکۆڤیچ) مۆرکرد بۆ ئەوەی وەکو راھێنەری لێھاتووی جەستەیی لە تیپی تۆپی پێی یانەکە بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق کاربکات.

باکۆڤیچ لە دایکبووی ساڵی (١٩٨٦)ە و خاوەن بروانامەی (B) لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و خاوەن بروانامەی تایبەت بەبواری لێھاتووی جەستەیی لە یەکێتی تۆپی پێی کرواتیا.

ئەم راھێنەر پێشتر یاریزانی ھەڵبژاردەی یەکەمی کرواتیا بووە و (١٥) یاری نێودەوڵەتی ئەنجام داوە و یاری بۆ چەندین یانەی کرواتی کردووە دواتر وازھێنانی لە یاریکردن راگەیاند رووی کردە بواری راھێنەرایەتی سەرەتا وەکو یاریدەدەری راھێنەر لە یانە جیاوازەکانی کرواتیا کاری کردووە و ھەروەھا یاریدەدەری راھێنەری ھەردوو ھەڵبژاردەی کرواتیا خوار ( ١٧) و (١٩) ساڵ بوو پاشان لە وەرزی (٢٠١٨-٢٠١٩) وەکو راھێنەری لێھاتووی جەستەیی لە یانەی پیرۆجیای ئیتاڵی کاریکردووە پاشان لە وەرزی (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە یانەی باری ئیتاڵیا وەکو راھێنەری لێھاتووی جەستەیی کاری کردووە.

وا بریارە ئەمشەو ئەم راھێنەرە بگاتە شاری ھەولێر و رۆژی سێشەممە لە یەکەم یەکەی مەشقی یانەکە ئامادەبێت.
ئه‌م بابه‌ته 162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure