گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

کراوەیی ئیسلامی

تاڵیبان داوای پەیڕەو کردنی سیستەمی ئیسلامی بۆ حكومڕانی دەكات

پێش 2 هەفتە

 

میللەت

جێگری سەركردەی بزووتنەوەی تاڵیبان، عەبدولغەنی برادەر لە میانی دەستپێكردنی دانووستانی راستەخۆی ئاشتی لە نێوان تاڵیبان و حكوومەتی ئەفغانستان كە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاندووە "لەسەر بنەمای ئاشتی لەگەڵ ئەمریكا مامەڵەمان كردووە و دەمانەوێت لایەنی بەرامبەریش لەسەر بنەمای رێككەوتنەكە مامەڵە بكات بۆ ئەوەی بگەین بە ئاشتی".


عەبدولغەنی برادەر پێشبینی كرد كە دانوستانی ئاشتی رووبەڕووی كێشە ببێتەوە و وتویەتی "خواستی ئێمە ئەوەیە ئەم پڕۆسەیە پێش بكەوێت و تاڵیبان، ئەفغانییەكان دڵنیا دەكاتەوە كە بەراستی و دروستی لە دانوستانی ئاشتی بەردەوام دەبێت".

جێگری سەركردەی بزووتنەوەی تاڵیبان، عەبدولغەنی برادەر راشیگەیاندووە "پێویستە لە ئەفغانستان، سیستەمی حكومڕانی ئیسلامی پەیرەو بكرێت كە سەرجەم لایەنەكانی ئەفغانستان خۆیانی تێدا ببینەوە و وەك برا پێكەوە بژین".

دوای نزیكەی دوو ساڵ لە كۆبوونەوە و دانوستان، دواجار ئەمریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رێككەوتنی "هێنانی ئاشتی بۆ ئەفغانستان"یان واژۆ كردبوو.

بەپێی ئەم رێككەوتنە كە ئامانجی كۆتاییهێنانە بە ١٩ ساڵ شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان، ئەمریكا بە قۆناغ بەندی هێزەكانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان دەکێشێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure