گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

لایف ستایڵ

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك زانیاری‌ مه‌ترسیدار سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر چاكبووه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كات

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت 
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ ده‌بن و چاك ده‌بنه‌وه‌ ئه‌گه‌ری‌ توشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی‌ دڵ هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ كه‌ گۆڤاری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ پزیشكی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زۆربه‌ی‌ ئه‌و توشبووانه‌ی‌ كۆرۆنا كه‌ چاكده‌بنه‌وه‌ گرفتاری‌ هه‌وكردنی‌ دڵ‌ ده‌بن.

له‌ 100 چاكبووه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌، 60یان تووشی‌ هه‌وركردنی‌ درێژخایه‌نی‌ دڵ‌ بوون.

ئاشكرابوونی‌ ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چاك ده‌بنه‌وه‌ جێی‌ نیگه‌رانییه‌ و به‌و پێیه‌ی‌ تا 25ی‌ ئابی‌ رابردوو زیاتر له‌ 23 ملیۆن كه‌س تووشی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و 16 ملیۆن چاكبوونه‌ته‌وه‌، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت كه‌ 10 ملیۆن له‌وانه‌ی‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ توشی‌ هه‌وكردنی‌ دڵ‌ بووبن.

هه‌وكردنی‌ ماسولكه‌كانی‌ دڵ‌ حاڵه‌تێكی‌ مه‌ترسیداره‌ و كاریگه‌ری‌ كوشنده‌ی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ مرۆڤه‌كان هه‌یه‌، كاتێك ماسولكه‌كانی‌ دڵ‌ توشی‌ هه‌وكردن ده‌بن، توانای‌ ناردنی‌ خوێن بۆ ئه‌ندامه‌كانی‌ جه‌سته‌ كه‌م ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناڕێك لێده‌دات، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئۆكسجین به‌ رێژه‌یه‌كی‌ كه‌م ده‌گاته‌ ئه‌ندامانی‌ جه‌سته‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری‌ روودانی‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك زیاد ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ كه‌سانی‌ به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ وه‌ك ره‌بۆ، شه‌كره‌، شێرپه‌نجه‌، له‌ كاتی‌ توشبوونی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، ئه‌گه‌ری‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی‌ مه‌ترسیداریان زیاتره‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ته‌كان و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چڕبكه‌نه‌وه‌ و پێویسته‌ به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ و كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن به‌رده‌وام جه‌خت له‌ گرنگی‌ به‌ستنی‌ ده‌مامك و ده‌ستشۆردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام به‌ ئاو و سابون بكه‌نه‌وه‌ و هاوڵاتیان پابه‌ندی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بن لانی‌ كه‌م بۆ ماوه‌ی‌ دوو مه‌تر و گه‌ر هه‌مووان پابه‌ندی‌ رێكاره‌كانی‌ خۆپارێزی‌ بن پێده‌چێت حاڵه‌ته‌كانی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ و ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ئاینده‌دا تووشی‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌ ده‌بن، كه‌مببێته‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 11410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure