گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رۆحانی هۆشداری‌ ده‌داته‌ دوو وڵاتی‌ عه‌ره‌بی‌

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند كه‌ هه‌ردوو وڵاتی ئیمارات و به‌حره‌ین هه‌وڵده‌ده‌ن ئیسرائیل له‌ ناوچه‌كه‌دا بنكه‌ی سه‌ربازی دروستبكات بۆیه‌ به‌رپرسیاری ده‌ره‌نجامه‌ خراپه‌كان ده‌بن.
 
دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ 15-9-2020 له‌ كۆشكی سپی ئه‌مریكا به‌ ئاماده‌بوونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌، هه‌رسێ وڵاتی ئیسرائیل، ئیمارات و به‌حره‌ین رێككه‌وتنی ئاشتییان ئیمزاكرد، به‌وشێوه‌یه‌ش ئیسرائیل له‌گه‌ڵ 4 وڵاتی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندی دروستكرد.
 
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیمزاكردنی‌ رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و به‌حره‌ین، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ ئیمزاكردنی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن رێگه‌یه‌ك به‌ ئیسرائیل بده‌ن بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كه‌دا دروستبكات.
 
رۆحانی هۆشداریدایه‌ ئیمارات و به‌حره‌ین و وتی: "ده‌بێت به‌رپرسیاری هه‌موو ئه‌نجامه‌ خراپه‌كان بن". 
وتیشی‌: "دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشێلكردنی ئاسایشی ناوچه‌یی و بڕیاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، به‌لامانه‌وه‌ نامۆیه‌ كه‌سێك كه‌ باس له‌ عه‌ره‌بچێتی ده‌كات، ده‌ستی بۆ ئیسرائیل درێژ ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ عه‌ره‌به‌ فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كوژێت".
 


ئه‌م بابه‌ته 841 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure