گرنگ
وێنە؛ ئیسرائیل حەشارگەی مووشەكەكانی حزبوڵا ئاشكرا دەكات
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد

کراوەیی ئیسلامی

گوومان لە دوا گرتەی ڤیدیۆیی زەواهیری دەکرێت

پێش 2 هەفتە

میللەت


دامەزراوەی سەحاب باڵی ڕاگەیاندنی قاعیدە گرتەیەکی ڤیدیۆیی زەواهیری بڵاوکردووەتەوە، کە ماوەکەی 43 خولەکە و زەواهیری باس لە ڕێککەوتنی سەدە دەکات، بەڵام گوومان لە گرتە ڤیدیۆییەکە دەکرێت.


لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا زەواهیری باس لە چەمکی شەڕ دەکات، ئەویش گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆ قودس و کۆبوونەوەی مەنامە لە کۆتایی ساڵی 2019یە.

هەر لە گرتە ڤیدیۆییەکدا زەواهیری باس لە جیهاد دەکات. 36 خولەکی گرتە ڤیدیۆییەکە بریتییە لە بابەتێکی تەلەفزیۆنی کە کەناڵی جەزیرە ساڵی 2019 پەخشی کردووە.

بە کورتی لایەنگرانی قاعیدە کە چاوەڕوانن بەڵگەیەک بدۆزنەوە لە سەر ڕابەرەکایان، بەڵام لەو پەیامەدا هیچ بەڵگەیەک نادۆزنەوە، چونکە دیارترین ڕووداو کە زەواهیری ئاماژەی پێداوە، دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا.

ئەگەر زەواهیری زیندووە، کەواتە بۆچی باس لە ڕووداوە هەنووکەییەکان ناکات؟ بە وتەی مەڕوان شەحاتە شارەزا لە گرووپە توندڕەوەکان، لەوانەیە زەواهیری لێدوانی لێ قەدەغە کرابێت، ئەویش بە فەرمانی تاڵیبان کە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمەریکا واژۆ کردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی بە پراکتیکی ڕابەرایەتی قاعیدە دەکات بریتییە لە (سەیفولعەدل) کە لە ئێران دەستگیر کرابوو، دواتر ساڵی 2015 ئازاد کراوە و شوێنەکەی نادیارە، بەڵام سەیفولعەدلیش بە هۆی شکستی قاعیدە لە شام لەلایەن لایەنگرانی قاعیدەوە لۆمە دەکرێت.

کەواتە ئێستا کێ قاعیدە بەڕێوە دەبات؟ ئایا زەواهیری هێشتا ڕابەرە؟ ئایا زیندووە؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن کە لایەنگران و ئەندامانی قاعیدە هەیانە، بەڵام لەم دوا گرتەیەشدا هیچ وەڵامێکیان دەستنەکەوتووە.


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure