گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی کوردستان

ته‌ندروستی‌ هه‌رێم نوێترین ئاماری‌ تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای راگه‌یاند

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت  
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆماركردنی‌ 754 حاڵه‌تی‌ نوێی‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی‌ 26 توشبووی‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 754 كه‌س تووشی‌ كۆرۆنا بوون كه‌ 208 له‌ هه‌ولێر، 105 له‌ سلێمانی‌، 27 له‌ گه‌رمیان، 88 له‌ راپه‌ڕین، 306 له‌ دهۆك و 20 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ڵێت: "له‌ هه‌مان ماوه‌دا 495 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌: 187 له‌ هه‌ولێر، 35 له‌ سلێمانی‌، 28 له‌ گه‌رمیان، 15 له‌ راپه‌ڕین، 211 له‌ دهۆك و 19 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هاوكات 26 توشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ چواریان له‌ هه‌ولێر، 8 له‌ سلێمانی‌، 1 له‌ راپه‌ڕین و 13 له‌ دهۆك بووه‌.



ئه‌م بابه‌ته 3841 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure