گرنگ
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا
بەوێنە؛ رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

هەواڵی جیهان

تره‌مپ واده‌ی‌ به‌رده‌ستبوونی‌ ڤاكسینی‌ كۆرۆنای‌ راگه‌یاند

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت 
سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ مانگێكدا ڤاكسینی‌ كۆرۆنای‌ نوێ به‌رده‌ست ده‌بێت، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ په‌تای‌ كۆرۆنا له‌خۆیه‌وه‌ نامێنێت.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ دیدارێكی‌ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌ك ده‌نگده‌ران له‌ په‌نسلڤانیا وتی‌: "زۆرنزیكین له‌ گه‌یشتن به‌ ڤاكسینی‌ كۆرۆنا... چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی‌ كه‌ممان ماوه‌ به‌ده‌ستی‌ بێنین، ره‌نگه‌ سێ‌ بۆ چوار هه‌فته‌ی‌ تر بێت".

چه‌ند كاتژمێرێكیش له‌وه‌وبه‌ر تره‌مپ بۆ فۆكس نیوز وتی‌: "له‌ چوار هه‌فته‌ بۆ هه‌شت هه‌فته‌ی‌ تر ڤاكسینی‌ كۆرۆنا به‌رده‌ست ده‌بێت".

لای‌ خۆیانه‌وه‌ دیموكراته‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی‌ ره‌نگه‌ تره‌مپ فشار له‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان و زانایان بكات تا ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر ڤاكسینێك ده‌رببڕن و به‌هۆیه‌وه‌ بتوانێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ 3ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ داهاتوو به‌سه‌ر جۆ بایدنی‌ ركابه‌ریدا سه‌ربكه‌وێت.

هاوكات تره‌مپ بۆچوونه‌ جێ مشتومڕه‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌ترسی‌ ده‌بێت و له‌خۆیه‌وه‌ نامێنێت و به‌ خێرایی له‌ناو ده‌چێت.


ئه‌م بابه‌ته 1882 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure