گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی کوردستان

ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌باره‌ت زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ كۆرۆنا هۆشداری‌ ده‌دات

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت 
وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ هۆشداری‌ ده‌دات له‌ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ شاره‌كه‌دا و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌دا 50ی‌ پشكنینه‌كان پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چن.

د.شاناز نه‌قشبه‌دی وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست میلله‌ت كه‌وتووه‌، وتی‌: "له‌كۆی گشتی 3629 پشكنین 1283 حاڵه‌تی توشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراون".

وتیشی‌: "له‌و ژماره‌یه‌ش 1186 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 24 كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌ئێستادا 34 نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا داخڵ كراون، 24یان له‌سه‌ر ئۆكسجینن و چواریان له‌ به‌شی چاودێری وردن و له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن".

د.شاناز نه‌قشبه‌دی روونیشیكرده‌وه‌ "له‌ قاوشی كۆرۆنای نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی 9 نه‌خۆش داخڵكراون كه‌ دووانیان له‌سه‌ر ئۆكسجینن".

وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی‌ "ئاماره‌كان ڕویان له‌هه‌ڵكشانه‌ و له‌سه‌دا 50ی‌ پشكنینه‌كان پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چن و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو پێنج حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌بووه‌".


ئه‌م بابه‌ته 871 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure