گرنگ
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا
بەوێنە؛ رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

لایف ستایڵ

چۆن منداڵەکەت لەقەڵەوی دەپارێزیت؟

پێش 2 هەفتە

ئەو منداڵانەی کە قەڵەون هەمیشە دەناڵێنن بەدەست کێشەی تەندروستییەوە، وەکو قورسی لە هەرسکردن و ئاستەنگی هەناسەداندانیان هەیە لەکاتی خەوتنداو هەست بە تەمەڵی دەکەن، هەروەها توشی کێشەی دەرونی دەبن ئەمەش رەفتاریان سلبی و پێچەوانە دەکاتەوە لەگەڵ خەڵکانی تردا، ئەم منداڵانە متمانەیان بەخۆیان نامێنێت بەهۆی کێشی زۆرەوە.

بەرپرسانی بواری تەندروستی خۆراك و پسپۆر لەتەندروستی دایكان و منداڵان، تەئکیدیان لەوەکردەوە نەریتی خواردنی هەڵە کە دایکان لەکاتی دوگیانیدا پەیڕەوی دەکەن، کاریگەری سەرەکی دەکاتە سەر منداڵەکانیان بۆ ئەوەی کێشیان زۆر بێت.

پسپۆڕانی بواری خۆراك هەندێك ئامۆژگاری دەدەنە دایکان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کێشی خۆیان و منداڵەکانیان بکەن لەکاتی دووگیانیدا، ئەوانیش ئەمانەن:

١- زۆر گرنگە دایکان لەماوەی مانگی یەکەمی دووگیانیاندا خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ بخۆن و پێکهاتبێت لەسەرجەم رەگەزە خۆراکییە پێویستەکان کە  بۆ تەندروستی خۆیان و منداڵەکەیان بەسودە، وەکو سەوزەو بەرهەمەکانی شیر و هێلکە هەندێك ڤیتامین و کانزاکان کە دەبێت دایکان لەماوەی دووگیانیدا بەباشی بیخۆن.

٢- دابەزینی کێش لەکاتی دوگیانیدا و کەمکردنەوەی خواردن دەبێتە هۆی ئەوەی دایکانی دوگیان و منداڵەکانیان توشی ئەنیمیا وکەم خوێنی ببن، هەروەها خواردنی زۆریش دەبێتە هۆی زیادبونی کێشی هەردوکیان، بۆیە دەبێت رێژەیەکی گونجاو خواردن بخۆن.

٣- شیرپێدانی سروشتی خۆراکێکی سەرەکی و نمونەییە بۆ منداڵەکە لەسەرەتای لەدایکبوونیەوە تاوەکو ٦ مانگی، لەدوای ئەوە دایکان دەتوانن هەندێك ژەمی بچووك بەمنداڵەکانیان بدەن وەکو زەردێنەی هێلکەو ماست و پەنیر و پەتاتەی وردکراو و پسکیت و شیر، هەروەها شیرپێدانی سروشتی دایكان و منداڵەکان لەقەڵەوی دەپارێزێت.


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure