گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی کوردستان

فراكسیۆنی یەكێتیی ئیدانەی كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدا دەكات

پێش 2 هەفتە

میللەت
لەسەر تاوانی كوشتنی  خێزانێكی كورد لەشاری بەغدا بەدڕندانەترین شێوە، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو ئیدانەی ئەو تاوانەی كرد.

لەبەیاننامەكەی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووە:" ئەو كارە تاوانكارییە ئیدانە و شەرمەزار دەكەین كە تێیدا شەمشەمە كوێرەكانی تاریكی دەستیان چووە كوشتنی خانەوادەی دەرمانساز شیلان دارا ڕەئوف لە ناوچەی مەنسووری بەغدا، كە بە دڕندانەترین شێوە دەستدرێژیان كردوونەتەسەرو جەستەی پاكیان شێواندوون، ئەم تاوانە كە هێندە گەورەو قێزەونە دڵی مرۆڤ دەهەژێنێت چووە سەر خەرمانی ئەوتاوانانەی دژ بە ھاوڵاتیانی بێتاوان ئەنجامدەدرێن".

رونیشكراوەتەوە:" لێرەوە داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی دەكەین پەلەبكەن لە ئاشكراكردنی بكەران و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و رادەستكردنیان بەیاسا و دادگاییكردنیان بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان وە بەهیچ جۆڕێك كەمتەرخەم نەبن و بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە تاوانباران بگەیەننە سزای شیاوی خۆیان، هەروەك رێگە بەدووبارە كردنەوەی ئەو كردەوە قێزەونانە نەدرێت و دۆسییەی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان بەهەند وەربگیرێت جا هەر كەسێك بن و لەهەر شوێنێك بن.

ئاماژە بەوەشكراوە:" لەكۆتاییدا داوا لەخوای گەورە دەكەین بەڕەحمەتی خۆی خانەوادەی شەهید بە بەهەشتی خۆی ئاشنا بكات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادەكەیان ببەخشێت .


ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure