گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

کراوەیی ئیسلامی

باڵاترین ناوه‌ندی ئایینی عێراق دژی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت

كۆمه‌ڵگه‌ی فیقهی عیراق كه‌ باڵاترین دامه‌زراوه‌ی ئایینیی سوننه‌كانه‌، ئیدانه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد.

كۆمه‌ڵگه‌ی فیقهی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "مه‌به‌ست له‌م ئاساییكردنه‌وه‌یه‌ پێدانی پێگه‌یه‌ به‌ ئیسرائیل له‌نێو ئه‌و گه‌لانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندیی ئاساییكردنه‌وه‌كه‌ بۆ دوژمنه‌ نه‌ك بۆ ئێمه‌ و سه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنه‌ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی موسڵماناندا".

ناوه‌نده‌ ئایینه‌كه‌ی سوننه‌ پێی وایه‌ كه‌ ئاشته‌واییه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كانی خه‌یبه‌ر ناكرێت به‌ نموونه‌ بۆ ئه‌م ئاشته‌واییه‌ی ئێستا، چونكه‌ جوله‌كه‌كانی خه‌یبه‌ر خاكی موسڵمانانیان داگیر نه‌كردبوو.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌، به‌ چاودێریی ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له‌ ئیمارات و به‌حرێن رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ واشنتۆن ئیمزا كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ئاسایی كرده‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش راگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌ب هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێن و سعودیه‌ش به‌ڕووی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كراوه‌یه‌.


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure