گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی کوردستان

لەهەولێر ژمارەیەكی زۆر چەك و مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

پێش 2 هەفتە

میللەت
بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان رایدەگەیەنێت، لە گوندی ئۆزاڵ سیتی شاری هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر ١٤٧ جۆر چەك و نزیكی شەش كیلۆ ماددەی هۆشبەردا.

بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش بەدواداچونەكانیان داواكراوێك بە ناوی ( ئـ ، م ،ح ) شەوی رابردوو لە گوندی ئۆزاڵ سیتی هەولێر دەستگیركرا.

وتی، توانراوە دەستبگیرێت بەسەر پێنج كیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەردا لە جۆری كریستاڵ و ٥٠ گرام لە حەشیش و ١١٥ دەستە حەبی هۆشبەری سۆمەدرین.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر هەمان شەو لە كێڵگەیەك لە گوندی پونگینە لە پشت بنەسڵاوە توانراوە تۆمەتبار( ع، م ،ع ) دەستگیربكرێت، كە لەگەڵ تۆمەتباری سەرەوە گروپێك بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو كێڵگەیەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر چەك، كە پێكهاتبوو لە ٨٠ كڵاشینكۆفی جۆراوجۆر و ٣٦ دەمانچە و یەك قەناس و ١١ تاپڕ و ٢٩ دووربین.


ئه‌م بابه‌ته 1069 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure