گرنگ
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا
بەوێنە؛ رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی کوشتنی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركرا

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی و ئەنجامدەری تاوانی كوشتنی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركراوه‌.

میدیاكانی عێراق له‌زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هێزێكی ده‌زگای هه‌واڵگری تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی كوشتنی خێزانه‌ كورده‌ سێ كه‌سییه‌كه‌ی ناوچه‌ی مه‌نسوریان له‌ شاری به‌غدا ده‌ستگیر كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ میدیاكان بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌شدا، خزمێكی قوربانییه‌كانیش ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت به‌شداریی له‌ تاوانی كوشتنه‌كه‌دا كردبێت.

درەنگانی شەوی رابردوو خێزانێكی كورد لە ماڵەكەی خۆیان لە بەغدا سەربڕدران کە لە دایک و باوکێک و کچەکەیان بەناوی شیلان پێکهاتبوون، کچەکە دەرمانساز بووە و وەک سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد كە دز چوەتەسەر ئەو ماڵە كوردە و سەریانبڕیوون.

بەپێی زانیارییەكان خێزانەكە لە دایك و باوك و كچێك پێكهاتوون و كچەكەیان دەرچووی بەشی دەرمانسازییە، ئاماژەی بەوەشدا درەنگانی شەوی رابردوو لە ماڵەكەی خۆیان لە ناوچەی مەنسور-ی بەغدا سەربڕدراون.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق كە نەیویستوە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت رایگەیاندوە "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هۆكاری كوشتنی ئەو خێزانە كوردە ئەوە بووە كە دز چووەتە سەریان و پاڵنەری سەرەی بۆ روداوەكە "دزیكردن" بووە."


ئه‌م بابه‌ته 12229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure