گرنگ
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا
بەوێنە؛ رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

هەواڵی جیهان

فڕۆكەیەكی ئەمریكا لە ئاسمانی ئەم وڵاتە خرایەخوارەوە

پێش 2 هەفتە

میللەت
فڕۆكەیەكی ئەمریكا لە ئاسمانی ڤەنزوێلا بەهۆی بەزاندنی هەرێمی زولیا خرایەخوارەوە .

نیستور ریڤیرول وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا رایگەیاند فڕۆكەیەكی ئەمریكا كە ئاسمانی ڤەنزوێلای بەزاندووە و بە بێ‌ رێگە پێدانی پێشوەختە و بەشێوەیەكی نایاسایی لەگەشتدابووە لە هەرێمی زولیا لەلایەن سوپاوە تێكشكێنراوە و خراوەتەخوارەوە.

 وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا ئاماژەی بەوەشداوە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان فڕۆكەكە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری هەڵگرتبوو و هەڵگری تۆماری ئەمریكاش بووە.

لە مانگی تەمموزی ئەمساڵیشدا فڕۆكەیەكی هاوشێوە لە هەمان هەرێمی ڤەنزوێلا خرایەخوارەوە كە هەڵگری تۆماری ئەمریكا بوو , بەڵام دواتر ئەوە ئاشكرابوو كە فڕۆكەكە لەلایەن مافیاكانی بازرگانی بەماددە هۆشبەرەكان لە ڤەنزوێلا رفێنراوە و بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەكارهێنراوە.


ئه‌م بابه‌ته 2617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure