گرنگ
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا
بەوێنە؛ رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بازرگانەكانی كۆرۆنا لەدەرمانخانەكاندا دەرمان بەناوی چارەسەری كۆرۆناوە بە1200 دۆلار دەفرۆشن

پێش 2 هەفتە

میللەت
سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا بازاڕی قاچاخچێتی و بازرگانیكردنی بە كۆمەڵێك دەرمان و چارەسەرەوە گەرم كردووە كە بەدەر لەیاسا و ڕێساكان و دوور لە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی لە دەرمانخانەكاندا دەفرۆشرێن و نرخەكەی لە نێ,ان 300 دۆلار بۆ 1200 دۆلارە.  

ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی عێراقی لە ڕاپۆرتێكیدا ئەوەی ئاشكرا كردووە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە لە عێراق، چەند ڕوداوێك هاتووەتە پێشەوە كە دواهەمینیان بەرهەمهێنانی چەند دەرمانێكە بۆ چارەسەری توشبووان.  

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەندێك "بازرگانی مەرگ" پەیدابوون دۆخی پێویستی خەڵكیان بۆ چارەسەر و دەرمان قۆرخكردووە و هەستاون بە بازرگانیكردنی جۆراوجۆر بەو دەرمانانە بەدەر لە پڕۆتۆكۆلەكانی وەزارەتی تەندروستی.  

ڕۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، گۆڕەپانەكەی ئەمجارەی بازرگانیكردن بە تەندروستیی هاوڵاتییانەوە هاوردەكردنی چەند دەرمانێكە لەژێر ناوەكانی ئەفیفافیری ڕوسی و ڕەمدیسفیری ئەمریكی و چەندین جۆری دیكە، كە ئەو دەرمانانە لەدەرەوە دزەیان كردووە و بەبێ چاودێری و بەشێوەیەكی نایاسایی كڕین و فرۆشتنیان پێوە كراوە بەنرخی جۆراو جۆر تا گەیشتووەتە 300 دۆلار و 1200 دۆلار.  

یەكێك لە قوربانیانی بازاڕی ڕەشی بازرگانیكردن بەچارەسەری كۆرۆنا نەهامەتیەكانی خۆی بۆ ڕۆژنامەكە گێڕاوەتەوە و باسی لەوە كردووە، ئەو چارەسەرانەی بەنرخێكی زۆر گران كڕیوە و لەچەند دەرمانخانەیەك كە ئەو دەرمانانەیان بەشێوەیەكی ناشەرعی لەبەردەستدابووە، نرخی ئەفیفافیرە ڕوسیەكە گەیشتووەتە 380 دۆلار بۆ هەر پاكەتێك كە 40 حەپی تیادا بووە.  

ئەوە لەكاتێكدایە بەپێی یاسا و ڕێساكان، هاوردەكردنی دەرمانی تایبەت بە چارەسەركردنی كۆرۆنا لەلایەن دەرمانخانەكانەوە قەدەغە كراوە.  

مستەفا هەیتی، نەقیبی دەرمانخانەكانی عێراق داوای چاودێریكردنی خاڵە سنورییەكان دەكات بەشێوەیەكی توندوتۆڵتر بۆ ئەوەی ڕێگری بكرێت لە هاوردەكردنی زۆر لە داودەرمانانە بۆ بازاڕی دەرمانی عێراقی.    

نەقییبی دەرمانخانەكانی عێراق هۆشداری ئەوەشدەدات چەندین دەرمانخانەی وەهمی هەن كە تۆمار نەكراون و بەدوورن لە سیستم و یاساكان كە سەندیكاكەیان پشتی پێ دەبەستێت، داواش لەوەزارەتی تەندروستی  و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاری تاوانە ئابوورییەكان دەكات چاودێری ئەو پرسە مەترسیدارە بكەن كە پەیوەندی بەژیان و گیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.


ئه‌م بابه‌ته 823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure