گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی کوردستان

زانیاری نوێ دەربارەی رۆڵی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی لە ئاشكراكردنی بكوژی خێزانە كوردەكە

پێش 2 هەفتە

میللەت
ئەفسەرێكی هەواڵگری عێراق ئاشكرای دەكات كە بكوژی خێزانە كوردە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە چووەتە سلێمانی و لەوێشەوە بۆ هەولێر.

ئەفسەرێكی باڵای هەواڵگری عێراق بە ماڵپەڕی "ناس"ی راگەیاند بكوژی خێزانە كوردەكە پۆلیس بووە لە یەكێك لە بارەگا دیپلۆماسییەكانی نزیكی ماڵی خێزانەكە و دوای ئەنجامدانی تاوانەكەش هەڵاتووە بۆ  سلێمانی و لەوێشەوە بۆ هەولێر.

ئەوەشی خستەڕوو ئێستا بكوژەكە دەستگیركراوە و لە دەستی هێزە ئەمنییەكاندایە و هەولێر رادەستی بەغدای دەکاتەوە.

پێشتریش "میللەت" ئاشكرایكردبوو كە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی رۆڵیان هەبووە لە ئاشكراكردنی بكوژەكە و كاتێك چووەتە سلێمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەدواداچوونی بۆ كراوە و لە رێی شوێنپێهەڵگرتنی تاوانبارەكەوە ئاشكرابووە كە بۆ هەولێر هەڵاتووە.


ئه‌م بابه‌ته 20485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure