X
ئ|

دوای چه‌ند مانگێك له‌ چاكبوونەوه‌ ئه‌م پێنج نیشانه‌یه‌ی كۆرۆنا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن

هەواڵی جیهان

23/09/2020     20523 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

پرۆفیسۆرێكی به‌ریتانیا ده‌ڵێت كه‌ پێنج له‌ نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای چه‌ند مانگێك له‌ چاكبوونه‌وه‌ش له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌و نیشانانه‌ش بریتین له‌: ماندووی و كۆكه‌ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و سه‌رئێشه‌ و ئازاری جومگه‌كان.

پڕۆفیسۆر سپیتكته‌ر له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 300 كه‌س له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی به‌ریتانیا پێیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای چاكبوونه‌وه‌یان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوای تێپه‌ڕٍبوونی چه‌ند مانگێكیش به‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌یان، كه‌چی هێشتا هه‌ر هه‌ست به‌ هه‌ندێك نیشانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

پرۆفیسۆره‌كه‌ بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا مانای رزگاربوون نییه‌ له‌ نیشانه‌كانی و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردووه‌ ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای چاكبوونه‌وه‌شیان كه‌چی هێشتا هه‌ر هه‌ست به‌ ماندووی و كۆكه‌ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و سه‌رئێشه‌ و ئازاری جومگه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ش ئه‌و نیشانانه‌ن كه‌ له‌ سه‌ره‌تای تووشبووندا ده‌رده‌كه‌ون.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تای توند و كۆكه‌ و نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆن له‌ نیشانه‌ دیاره‌ باوه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنان كه‌ له‌ سه‌ره‌تای تووشبووندا ده‌رده‌كه‌ون و دواتریش كۆكه‌ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و سه‌رئێشه‌ و هه‌ست به‌ ماندوویی و ئازاری جومگه‌كانی به‌دوادا دێت.