X
ئ|

بەوێنە؛ لە رووداوەكەی سلێمانیدا هەشت كەس بوونەقوربانی

هەواڵی کوردستان

24/09/2020     17126 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیكەیش برینداربوون.

بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندوە، كەمێك پێش ئێستا لەسەر ڕێگای تاسڵوجە - سلێمانی رووداوێكی هاتوچۆ روویداوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری سێنترا ـ تایبەت بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ، لەڕێگاكە دەرچووەو خۆی كێشاوە بەستوونی ڕووناكی ناوەڕاستی ڕێگاكە، 

هاتوچۆی سلێمانی جەختیشكردوەتەوە، بەهۆی رووداوەكەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و چوار كەسیش برینداربوون.






هەواڵی زیاتر