X
ئ|

نوێترین زانیاری لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران

هەواڵی کوردستان

پێش 3 هەفتە     42415 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
زیاتر لە 40 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەدا تیپەڕبووە و هێشتا دەست بەدابەشكردنی موچەی ئەم مانگە نەكراوە، سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بەداشكردنی موچە دەكرێت.  

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ڕایگەیاندوە: "بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان بكرێت."  

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "تاوەكو ئێستا پارەكەی بەغدا نەگەیشتووەتە لقی هەولێری بانكی ناوەندی، بەڵام ئەویش لەدوو ڕۆژی داهاتوودا دەگات."  

دوای ئەوەی موچەی دوو مانگی ڕابردوو، بە لێبڕینی %21 دابەشكرا، بۆ ئەم مانگە بڕی لێبڕینەكە بۆ %18 كەمكراوەتەوە و بڕیارە بەو میكانیزمە دابەشبكرێت بەوتەی وتەبێژی حكومەتیش بڕینی لێبڕینی مووچە مانگ بە مانگ دەگۆڕێت.  

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمرۆ یەك شەممە بەشێك لە هاوڵاتیان و مامۆستایان و چین و توێژەكانی شاری سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە و كۆیە دژی دواكەوتن و لێبڕینی موچە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و رایانگەیاند، كە لە ناچاریدا هاتوونەتە سەر جادە و خۆپیشاندان دەكەن، چونكە زیاتر لە ٤٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە.
ناس
  

هەواڵی زیاتر