X
ئ|

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 3 هەفتە     21889 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند كه‌ پابه‌ندن به‌ كاركردن بۆ زامنكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئێستاش سه‌رقاڵی داڕشتنی نه‌خشه‌رێگایه‌كه‌ بۆ دابینكردنی خه‌رجیی سێ مانگی داهاتووی ئه‌مساڵ.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دووپاتیكردوه‌ته‌وه‌ "هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ جدی كار ده‌كه‌ین بۆ پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به‌ به‌ڵێنه‌كانیه‌وه‌، له‌ سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و خانه‌نشینان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی".

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێستا وه‌زارته‌كه‌یان سه‌رقاڵی داڕشتنی نه‌خشه‌ رێگایه‌كه‌ و نه‌خشه‌كه‌ وردكاریی چۆنێتیی دابینكردنی خه‌رجییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ ئه‌م سێ مانگه‌ تێدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ماوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ عێراق به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی كۆرۆناوه‌، به‌ دۆخێكی تایبه‌تدا تێده‌په‌ڕێت و ئێستا كێشه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی هه‌یه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ تائێستا مووچه‌ی مانگی 9ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق خه‌رج نه‌كراوه‌.

هەواڵی زیاتر