X
ئ|

باوكێك هه‌ر سێ‌ كچه‌كه‌ی‌ كوشت و دواتر كۆتایی به‌ ژیانی‌ هێنا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 3 هەفتە     20129 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
رۆژنامه‌ی‌ "وه‌ته‌ن"ی‌ نیمچه‌ فه‌ڕمی‌ سوری‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ پیاوێكی‌ سوری‌ دانیشتووی‌ شاری‌ ته‌رتوسی‌ كه‌نار ده‌ریا، سێ‌ كچی‌ خۆی‌ كوشتووه‌ و دواتر كۆتایی به‌ ژیانی‌ هێناوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ جه‌معیه‌ی‌ شای‌ ته‌رتوس روویداوه‌ و پیاوێك به‌ناوی‌ غه‌دیر سه‌لامه‌ كه‌ مامۆستای‌ بیركاری‌ بووه‌ ته‌قه‌ی‌ له‌ سێ‌ كچه‌كه‌ی‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كردووه‌ و دواتر خۆشی‌ كوشتووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌كه‌ تیمه‌كانی‌ فریاگوزاری‌ فریای‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌وتوون و رزگاریان كردووه‌.

پێشتر ئه‌و باوكه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسراوێكی‌ درێژی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌درێژی‌ باسی‌ هۆكاری‌ خۆكوشتنی‌ كرد و تیایدا هاتووه‌: "كاتێك ئه‌م پۆسته‌ ده‌خوێننه‌وه‌، به‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ (أ. ع.) كه‌ له‌ ته‌رتوس نیشته‌جێیه‌، سێ‌ كچه‌كه‌م و خۆم كوشتووه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ تۆمارێكی‌ ده‌نگیدا كه‌ له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌یه‌تی‌ (أ. ع.) هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ خۆی‌ و خێزانه‌كه‌ی‌ و سووتاندنیانی‌ كردووه‌.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌ میلیشیاكانی‌ فه‌یله‌قی‌ پێنجی‌ سه‌ر به‌ سوپای‌ سوریا كه‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرێت، كاری‌ كردووه‌.





هەواڵی زیاتر