X
ئ|

كازمی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هێزێكی سه‌ربازی ده‌رده‌كات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 4 هەفتە     10060 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمان ده‌دات به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئەو هێزە سەربازییەی کە ئەرکی پاراستنی گەرەکی جیهادی له‌به‌غدا پێ سپێردراوە بەهۆی كه‌مته‌رخه‌میان له‌ پاراستنی هاووڵاتیان.
دوای كەوتنەخوارەوەی موشەكێك لە ناوچەی ڕەزوانیەی بەغداو كوژرانی پێنج کەس له‌ خانه‌واده‌یه‌ك، فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ده‌ڵێت: موسته‌فا کازمی فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ئەو هێزەی گه‌ڕه‌كی جیهاد ده‌ركردوه‌ به‌هۆی کەمتەرخەمیان لە پاراستنی هاووڵاتیان، چونکە ئەو موشەکەی كه‌ لە ڕەزوانییە کەوتوته‌خواره‌وه‌ لە گەڕەکی جیهادەوە ئاراسته‌كراوه‌.
جیاله‌وه‌ش کازمی فەرمانی ده‌ركردوە كه‌ لێكۆڵینەوەی به‌په‌له‌ لە ڕووداوەكە بكرێت و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی سزا بكرێنەوه‌.