X
ئ|

كه‌لێنێكی زۆر مه‌ترسیدار له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا ده‌رده‌كه‌وێت

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 4 هەفتە     14794 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

بڕیارده‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق باس له‌ خاڵێكی زۆر مه‌ترسیدار ده‌كات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قه‌رزی ناوخۆی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و خاڵه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ داهاتی نه‌وت.

ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی داراییش پڕۆژه‌كه‌ی خۆی بۆ قه‌رزی ناوخۆیی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكات، ئه‌وا لیژنه‌كه‌یان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر نادات و په‌سه‌ندی ناكات، به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا یادی عاشواریه‌ و په‌رله‌مان تا 10ی مانگی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی نییه‌.

سه‌فار وتی كه‌ ئه‌وكاته‌ی یاسای قه‌رزكردنیان له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرد، مه‌رجی ئه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت دانرا كارنامه‌ی چاكسازی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام وادیاره‌ حكومه‌ت ئه‌و كاره‌ی پێناكرێت و وتی "پێویسته‌ ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی شكستی خۆی له‌ پلاندانانی داراییدا رابگه‌یه‌نێت و دان به‌وه‌دا بنێت كه‌ ناتوانێت پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییان دابین بكات".

بڕیارده‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌ خاڵێكی زۆر مه‌ترسیدار كرد، ئه‌و خاڵه‌ش په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ داهاتی نه‌وت و سه‌فار وتی "داهاتی نه‌وت زیاترله‌ 4 ترلیۆن دیناره‌ و ئه‌و قه‌رزه‌ش كه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ران وه‌رگیراوه‌ 15 ترلیۆن دیناره‌".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ زیاتر روونیكردوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌ماوه‌ی سێ مانگدا 9 ترلیۆن دیناری بۆ مووچه‌ خه‌رج كردووه‌ و ئێستا له‌و 15 ترلیۆنه‌ی قه‌رزی كردووه‌، 6 ترلیۆن دیار نییه‌ و پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت "كوا ئه‌و 6 ترلیۆنه‌ی تر؟" ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ ئه‌م كێشه‌شه‌ وایكردووه‌ كه‌لێنێكی دارای بۆ مووچه‌ هه‌موو جارێك به‌ بڕی 2 ترلیۆن دینار دروست بێت.

هەواڵی زیاتر