X
ئ|

روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 4 هەفتە     12397 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ یاسای‌ قه‌رزكردن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ دواكه‌وتنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ نییه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌  "پرۆژه‌یاسای‌ وه‌رگرتنی‌ قه‌رزی‌ ناوخۆیی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ كورتهێنانی‌ دارایی ساڵی‌ 2020 تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌كه‌یان".

لیژنه‌ی‌ دارایی ده‌ڵێت: "یاسای‌ قه‌رزكردن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ دواكه‌وتنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ نییه‌،" داواشی‌ له‌ حكومه‌ت كرد په‌له‌بكات له‌ ناردنی‌ كارنامه‌ی‌ چاكسازی‌ دارایی بۆ په‌رله‌مان.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ دابینكردنی‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندی‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانانه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندی‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی‌ دارایی هه‌وڵی‌ ته‌واو ده‌دات بۆ هاوكاریكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن له‌ راییكردنی‌ كاره‌كانی‌ و دابینكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران.

لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌كات په‌له‌ بكات له‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراق.