X
ئ|

دارایی عێراق كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی ڕاگەیاند

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 3 هەفتە     21257 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بە دابەشكردنی موچەی مانگی (تشرینی یەكەم/10)ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
 
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی داوای لە فەرمانگەی ژمێریاری و دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی كرد لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی (تشرینی یەكەم/10)ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بكرێت.

باسلەوەشكراوە، بڕیارەكە سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەگرێتەوە و موچەكەش لە رێگەی هەژماری بانكییەوە خەرج دەكرێت.

هەواڵی زیاتر