X
ئ|

فڕۆكه‌یه‌كی‌ توركی‌، فڕۆكه‌یه‌كی‌ ئه‌رمه‌نی‌ خسته‌خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا

هەواڵی جیهان

پێش 4 هەفتە     1369 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمه‌نستان رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی F-16ی توركی فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یانی له‌جۆری"Su-25" خستۆته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمه‌نستان رایگه‌یاند كه‌ توركیا به‌شداری راسته‌وخۆی جه‌نگی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئازه‌ربایجان ده‌كات و له‌دواین هه‌نگاویشدا فڕۆكه‌یه‌كی  F-16ی توركی فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یانی له‌جۆری "Su-25" خستۆته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمه‌نستان ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌ توركییه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی غانجا له‌ناوخاكی ئازه‌ربایجان هه‌ڵساوه‌ و پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئازه‌ربایجانی كردوه‌ له‌نزیك شاری ڤاردینز".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ فڕۆكه‌ توركییه‌كه‌، فڕۆكه‌كه‌یانی‌ له‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌رمه‌نستان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌. 

هەواڵی زیاتر