X
ئ|

چەند کاریگەرییەکی لاوەکی دیکەی حەبی ڤیاگرا ئاشکرادەکرێت

لایف ستایڵ

پێش 4 هەفتە     2617 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

بەپێی ناوەندی چاودێری چارەسەرە پزیشکییەکان " MHRA" ئاشکرایانکردووە، لەگەڵ ئەو کاریگەرییە لاوەکیانەی ڤیاگرا دروستی دەکات ئەگەری هەیە توشی هەڵئاوسانی سکمان بکات .

 بەپێی توێژینەوەیە ئەنجامدراوە لەسەر کاریگەرییەکانی حەبی ڤیاگرا دەرکەوتووە، زیاتر لە ٥٥٥ کاریگەری لاوەکی پاش خواردنی ئەگەری دەرکەوتنیان هەیە و بەپێی جۆرەکانیان مەترسییەکانیان دەگۆڕێت .

لە نێوان مەترسیدارترین کاریگەرییەکان لەماوەی ٥ ساڵ ٣٢ کەس بەهۆی حەبەکەوە مردون و ١٠ کەس توانای بیستنیان لەدەستداوە و ٧ کەسی دیکەش توشی بورانەوە بون .

لەگەڵ کاریگەرییە لاوەکییەکان حەبی ڤیاگرا هەندێک جار وەک چارەسەری پزیشکی بۆ نەمانی توانای سێکس کردن و بەرزی پەستانی خوین بەکاردێت و لە ساڵی ١٩٩٨ هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٧ ملیۆن پیاو بەکاریانهێناوە و ئەنجامی باشی هەبووە و زیانەکانی لەچاو ژمارەی بەکارهێنان کەم بووە .