X
ئ|

هه‌ڵوێستی‌ كازمی‌ له‌سه‌ر داخستنی‌ نێرده‌ ديپلۆماتییه‌كان راگه‌یه‌ندرا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 4 هەفتە     1423 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ كشانه‌وه‌ یاخود داخستنی هه‌ر نێرده‌یه‌كی دیبلۆماتی هه‌ر وڵاتێك له‌ به‌غدا "ده‌رئه‌نجامی كاره‌ساتباری بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ ده‌بێت".  

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلولی 2020، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ی خۆیدا وتی: "كشانه‌وه‌ یاخود داخستنی هه‌ر نێرده‌یه‌كی دیبلۆماتی هه‌ر وڵاتێك له‌ به‌غدا ده‌رئه‌نجامی كاره‌ساتباری بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ ده‌بێت".

وتیشی‌: "مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تیده‌كاته‌وه‌ عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی‌ ململانێی‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران و هه‌ردوو وڵاتیش پشتگیری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عێراق ده‌كه‌ن".  

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "له‌ ئێستادا داگیركه‌ر له‌ عێراق بوونی نییه‌ و هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داوای‌ حكومه‌ته‌كانی‌ پێشووی‌ عێراق هاتوون".

ئاشكراشیكرد كه‌ "كازمی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ پاراستنی‌ نێرده‌ دیبلۆماتییه‌كان ئاگاداركردووه‌ و حكومه‌ت سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌گرێته‌به‌ر".  

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ كازمی‌ راشیگه‌یاند كه‌ حكومه‌ت دڵخۆشه‌ به‌ پشتیوانی‌ باڵیۆزی‌ وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ عێراق.

هەواڵی زیاتر