X
ئ|

به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 4 هەفتە     1827 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پێشووی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسی‌ سوپای‌ پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی‌ موهه‌ندیس جێگری‌ پێشووی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ ئه‌مریكا.

به‌گوێره‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مانتار یوسف ئه‌لكلابی‌ له‌ناو هۆڵی‌ په‌رله‌مان ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ تا تۆڵه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پێشووی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسی‌ سوپای‌ پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی‌ موهه‌ندیس جێگری‌ پێشووی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ عێراق له‌ ئه‌مریكا بكاته‌وه‌.

هەواڵی زیاتر