X
ئ|

گروپی‌ عه‌سائیب هه‌ڵوێستی‌ له‌سه‌ر بڕیارێكی‌ كازمی‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا راگه‌یاند

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 4 هەفتە     3341 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
كوتله‌ی‌ "سادقون"ی‌ په‌رله‌مانی‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ گروپی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌كات، هه‌ڵوێستی‌ له‌سه‌ر راسپاردنی‌ فه‌رمانده‌یه‌كی‌ باڵا بۆ پارێزگاریكردنی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا و نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان راگه‌یاند.

محه‌مه‌د ئه‌لبه‌لداوی‌ په‌رله‌مانتاری‌ كوتله‌ی‌ "سادقون" له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌: "راسپاردنی‌ هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ پارێزگاریكردنی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وز و نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان كارێكی‌ ئاساییه‌ و ئه‌ركی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌".

وتیشی‌: "ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازییانه‌ ئه‌ركی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌ و وه‌ك هێزێكی‌ سیاسی‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ تێدا ناكه‌ین".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ سه‌ر به‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "له‌هه‌مان كاتدا بوونی‌ هه‌ر هێزێكی‌ بیانی‌ به‌ پاساوی‌ پارێزگاریكردنی‌ باڵیۆزخانه‌كان و نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وز ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ عێراقی‌ ده‌زانین".

پێشتر میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانێكی ده‌ركردووه‌ و تیایدا لیوا روكن حامد زوهێری راسپاردووه‌ كه‌ ببێته‌ فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی تایبه‌تی پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وز.

ئاشكراشیانكردوه‌ كه‌ كازمی له‌ دوێنێ ئێواره‌وه‌ فه‌رمانه‌كه‌ی ده‌ركردووه‌ و له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا به‌ فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت.

فیرقه‌ی تایبه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌ كۆشكی كۆماری و باره‌گا ستراتیژییه‌كانی حكومه‌ت و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی جیهانی لێیه‌ به‌تایبه‌ت باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ گه‌وره‌كانی واشنتۆن له‌ جیهاندا.