X
ئ|

لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 4 هەفتە     11645 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزین و ژمارەی پێوانەی نوێیان تۆماركرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی  100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و 955 هەزار تمەن بووە.

ئەم دابەزینەش دوای ئەوە دێت كە لە رۆژانی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن رووی لە بەرزبوونەوە كردبوو.

هاوكات بەپێی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 781 لیرەی توركی بووە، ئەوەش كەمترین ئاستە كە لەمێژوودا تۆماریكردبێت.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بەدۆلار بەڕێژەی 24% كەمیكردوە و لە دوای ساڵی 2017ەوە نیوەی بەهای خۆی لەدەستداوە.

چاودێرانی ئابووریش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ سەرهەڵدانی پێكدادان و ململانێ لە نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە ناوچەی قەوقاز، نرخی لیرەی توركی گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوودا.