X
ئ|

لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا

هەواڵی کوردستان

پێش 4 هەفتە     2368 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بەڕێوەبەری گەنجینەی گەرمیان بە هۆی  تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ مەسعود ئەحمەد بەڕێوەبەری گەنجینەی گەرمیان بە هۆی پەتای كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا.

مەسعود ئەحمەد چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی، داخڵی نەخۆشخانەی قەڵا کرا كە تایبەتە بە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا.