X
ئ|

كازمی‌ له‌م كاته‌دا 320 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

هەواڵی کوردستان

پێش 3 هەفتە     31585 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كاتێك 320 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌نێرێت كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراق بدات.
 
د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا وتی‌ "به‌هۆی دره‌نگكه‌وتنی مووچه‌وه‌ شه‌قامی عێراق هه‌مووی هه‌ژاوه‌ و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی به‌رده‌میدا قه‌رز نه‌كات به‌ قه‌یرانێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت". 
 
وتیشی‌: "ناردنی پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێش به‌غدا گوشارێكی زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق و دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی حكومه‌تی عێراق 320 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێمی كورستان ده‌نێرێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ پێده‌نێینه‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م (10)ه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سێ‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م ساڵی‌ دابه‌شكردووه‌ كه‌ دووانیان به‌ لێبڕینی‌ سه‌دا 21ه‌وه‌ بووه‌ و واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ فه‌رمانبه‌رانیش دیار نییه‌.

هەواڵی زیاتر