X
ئ|

بەڤیدیۆ... یەکەم گروپی‌ حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 4 هەفتە     5815 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
گروپی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌قی‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات.

عه‌دنان فه‌یحان سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ سادیقون باڵی‌ سیاسی‌ گروپی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌قی‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ دیدارێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا وتی‌: "چاودێری‌ وتووێژی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ین و گه‌ر خشته‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق دانرا، ئه‌و هێزانه‌ به‌ ئامانج ناگرین و پشتیوانی‌ بڕیاری‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین".

وتیشی‌: "گه‌ر پرسی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ داهاتوودا یه‌كلانه‌كرایه‌وه‌، وه‌ك هێزی‌ داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ ده‌كه‌ین و په‌ناده‌به‌ینه‌به‌ر به‌كارهێنانی‌ هێز و به‌ ئامانجیان ده‌گرین".

عه‌دنان فه‌یحان ئاشكراشیكرد كه‌ "هه‌مووان له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌ بیانییه‌كان كۆكن به‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ عێراقیون و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در و قه‌یس خه‌زعه‌لی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌قه‌وه‌".

سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ سادیقون حكومه‌ته‌كه‌ی‌ كازمی‌ تۆمه‌تبار كرد به‌ به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی‌ دۆسێی‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پاساوی‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكییه‌كان پابه‌ندی‌ بڕیاری‌ په‌رله‌مان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ زیادكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان و ئیستیفزازكردنی‌ عێراقییه‌كان و بینای‌ باڵیۆزخانه‌یان كردووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی‌ سه‌ربازی‌ و شوێنی‌ تێكدانی‌ سه‌قامگیری‌ عێراق".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق، ئه‌نجامده‌رانی‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی‌ به‌ "كه‌سانی‌ سه‌ره‌تایی" وه‌سف كرد و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌و هێرشانه‌ له‌ ئاستی‌ هێزی‌ گروپه‌كانی‌ به‌رگری‌ نییه‌".

هەواڵی زیاتر