X
ئ|

25 ده‌وڵه‌تی جیهان به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق ده‌ركرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 3 هەفتە     8911 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ژماره‌یه‌ك باڵیۆز و كارڕاییه‌كه‌ری نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ پشتیوانیكردن له‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ركرد.

نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ئوسترالیا، كه‌نه‌دا، كرواتیا، میسر، یه‌كێتی ئه‌وروپا، فینلاند، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئیتالیا، ژاپۆن، ئوردن، به‌حرێن، سعودیه‌، كوه‌یت، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، پۆڵۆنیا، كۆریا، سربیا، ئیسپانیا، سوید، توركیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، یه‌مه‌ن، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا پشتیوانییان بۆ حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی دووپاتكردوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌ڵێن "له‌میانی كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كازمی، پشتیوانیمان بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی و رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی عێراق و خواستمان بۆ بینینی عێراقێكی سه‌قامگیر و ئارام دووپاتكردووه‌ته‌وه‌".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و نێرده‌ دیپلۆماسییانه‌ ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییان له‌ زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندین هێرشه‌كان دژی دامه‌زراوه‌ دیپلۆماسییه‌ بیانییه‌كان ده‌ربڕی به‌تایبه‌ت ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك و بۆمبی چێندراو، ده‌شڵێن كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ ته‌نها مه‌ترسیی بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌كان نییه‌، به‌ڵكو بۆ عێراقییه‌كانیش هه‌یه‌، به‌ نموونه‌ دوایین هێرش خێزانێكی عێراقیی له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرده‌ قوربانی.


هەواڵی زیاتر