X
ئ|

زۆربه‌ی چاكبووان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م نیشانانه‌یان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت

هەواڵی جیهان

پێش 3 هەفتە     13514 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ كۆریای باشوری ئه‌نجامدراوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكده‌بنه‌وه‌، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی لاوه‌كییان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ هه‌ر 10 به‌شداربوویه‌ك، 9 به‌شداربوو، كه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌، ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ به‌ده‌ستی هه‌ندێك نیشانه‌ی لاوه‌كیی وه‌ك شه‌كه‌تی و خراپیی باری ده‌روونی و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆن و تامكردنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

كۆن جۆن ووك، به‌رپرسی ناوه‌نده‌كانی كۆریای باشور بۆ بنبڕكردن و خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشی ده‌ڵێت كه‌ 965  چاكبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ توێژینه‌وه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه‌ و 95%یان دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ دوای چاكبوونه‌وه‌ ئه‌و نیشانه‌ لاوه‌كییانه‌یان تێدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسكراون.

له‌نێو به‌شداربووه‌كاندا، نیشانه‌ی شه‌كه‌تی و هێزلێبڕان زۆرترین نیشانه‌ بووه‌ كه‌ به‌ چاكبووه‌كانه‌وه‌ دیاربووه‌ و دواتریش نه‌مانی ته‌ركیز و پاشان نیشانه‌كانی تری وه‌ك خراپیی باری ده‌روونی و كه‌مترین به‌شداربووش وتویانه‌ كه‌ هێشتا هه‌ستی تامكردن و بۆنكردنیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

هەواڵی زیاتر