X
ئ|

میدیا عیراقییه‌كان: ئه‌مریكا پێنج موشه‌كی ئاراسته‌كراوی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پۆچه‌ڵكردۆته‌وه‌

هەواڵی کوردستان

پێش 4 هەفتە     3506 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
میدیا عیراقییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مریكا پێنج موشه‌كی له‌نزیك هه‌ولێر له‌رێگه‌ی پاتریۆته‌وه‌ پۆچه‌لكردۆته‌وه‌. 
كه‌نالی دیجله‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ سیستمی به‌رگری پاتریۆت پێنج موشه‌كی پۆچه‌ڵكردۆته‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكا كراوه‌ له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
هاوكات هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ هێشتا نازانرێت ئاراسته‌ی موشه‌كه‌كان له‌ كوێوه‌ بووه‌، به‌ڵام بارودۆخی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر باشه‌و گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان نه‌وه‌ستاوه‌. 

هەواڵی زیاتر