X
ئ|

نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمان قورستره‌

وەرزش

پێش 4 هەفتە     1815 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text



میلله‌ت 


نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان پلەیەک لە نەخۆشیەکەی دیار  ره‌حمانى یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر قورستره‌ .

ماوه‌ى ساڵێكه‌ فاتیح حەمە خانی راهێنەری ناوداری کوردستان تووشى نه‌خۆشیه‌كى قورس و ده‌گمه‌ن بووه‌ ، پاش ئه‌وه‌ى هاوكارى كرا گه‌شتشى وڵاتى لوبنان بكات بۆ چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام ده‌ركه‌وت چاره‌سه‌رى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست قورسه‌ .

به‌ پێى زانیارییه‌كان نه‌خۆشیه‌كه‌ى فاتیح حه‌مه‌ خان  پلەیەک لە نەخۆشیەکەی دیار رەحمانى یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر  قورسترەو چارەسەری تەنیاو تەنیا لە نەخۆشخانەیەکی ئەمەریکایە .

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ت  دەبێت زوو بە زوو فریای فاتیح بکەون و لە نزیکترین وادە ڤیزەیەکی وڵاتی ئەمەریکای بۆ وەدەستخرێت ،  هاوشێوه‌ى ئه‌و  کارەی بۆ  دیار كراوه‌و بریاره‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو بچێته‌ ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ش بچێته‌ ئه‌و وڵاته‌و چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت .