X
ئ|

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵی کوردستان

پێش 3 هەفتە     3600 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وای حه‌شدی شه‌عبی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وای حه‌شدی شه‌عبی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ "به‌دواداچوون بۆ لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كان له‌باره‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك و كردنه‌ ئامانجی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، داخ و سه‌رسووڕمانی خۆمان له‌باره‌ی هه‌ندێك كاردانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ده‌رده‌بڕین و روونیده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی مووشه‌كه‌كانی تێدا ئاراسته‌ی هه‌ولێر كراوه‌، ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ نێوان سێگۆشه‌ی سوپا و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شه‌به‌ك و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌".

ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ كراوه‌، له‌ كامێراكاندا وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ مووشه‌كه‌كانی هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ كوێوه‌ هاتووه‌، هه‌روه‌ك فه‌رماندراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی لیوای 30ی حه‌شد لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بكات له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌یان ئاراسته‌ كردووه‌".

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وای حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "دواتر شوێنی جوڵه‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ ئه‌و شوێنه‌ی له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌، ئاشكراده‌كه‌ین".

شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر 8:30ی شه‌و، شه‌ش مووشه‌ك به‌ ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر هاوێژران كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هەواڵی زیاتر