X
ئ|

هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 3 هەفتە     7049 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
فه‌رمانده‌ی ئۆپڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌روازه‌ی سنووری (شیب)ی نێوان عێراق و ئێران ده‌كرێته‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی فه‌رمانبه‌ران وكارمه‌ندانی ده‌روازه‌كه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌نده‌ڵكاران، هێزێكی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی ده‌روازه‌كه‌ كراوه‌.  

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری فه‌رمانده‌ی ئۆپڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكدا وتی‌: "بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌روازه‌ی سنووری (شیب)ی نێوان عێراق و ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای میسان".  

وتیشی‌: "له‌ ئێستادا هێزێكی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی ده‌روازه‌كه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌روازه‌كه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌نده‌ڵكاران بپارێزن و زامنی ئه‌وه‌ بكه‌ن داهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست بگات به‌گه‌نجینه‌كانی حكومه‌ت".  

فه‌رمانده‌ی ئۆپڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق راشیگه‌یاند كه‌ " كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ پێشتر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌، عێراق و ئێران ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ ئه‌و پرسه‌ كردووه‌".  

هەواڵی زیاتر