X
ئ|

به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌

هەواڵی کوردستان

پێش 4 هەفتە     759 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

له‌ روداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك- سلێمانی كه‌سێك گیانی‌ له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك-سلێمانی به‌رامبه‌ر په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری جێب لاریدۆ ، به‌هۆی خێرایی كۆنترۆڵی‌ له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "سه‌ره‌نجام كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی تریش بریندار بوون".

راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ راشیگه‌یاند كه‌ قوربانیانی‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن.




هەواڵی زیاتر