X
ئ|

زانیاری‌ نوێ‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردووی‌ هه‌ولێر ئاشكرا كرا

هەواڵی کوردستان

پێش 4 هەفتە     2868 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
به‌رپرسێكی‌ ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ له‌و شه‌ش مووشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو ئاراسته‌ی‌ هه‌ولێر كران، سیانیان به‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی كه‌وتوون، كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێ جێگیركراون.

به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا به‌ تۆڕی‌ cnnی ئه‌مریكی وت: "به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان سێ‌ مووشه‌ك به‌ر بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ كه‌وتوون كه‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ تێدایه‌".

وتیشی‌: "مووشه‌كه‌كانی‌ تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بنكه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێك به‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكی نه‌كه‌وتووه‌".
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مریكا هه‌ندێك زانیاریی سه‌ره‌تایی به‌رده‌سته‌ كه‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌و هێرشه‌دا به‌كارهاتوون، گه‌وره‌ترن له‌وانه‌ی پێشتر بۆ هێرشی هاوشێوه‌ به‌كارهێنراون".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ مووشه‌ك له‌و هێرشه‌دا جێی‌ نیگه‌رانییه‌.

 شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر 8:30ی شه‌و، شه‌ش مووشه‌ك به‌ ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر هاوێژران و هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.