X
ئ|

لاهور شێخ جه‌نگی‌ ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابرووی‌ هه‌ولێر ده‌كات

هەواڵی کوردستان

پێش 4 هەفتە     7678 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردووی‌ هه‌ولێری‌ كرد و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مایه‌ی قبوڵكردن و لێخۆشبوون نییه‌.

لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌ "ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كییه‌‌ی شه‌وی رابردووی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌م".

لاهور شێخ جه‌نگی‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و هێرشه‌ مایه‌ی قبوڵكردن و لێخۆشبوون نییه‌".

هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌رێمی كوردستان نابێته‌ مه‌یدانی توندوتیژی و پێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن".

راشیگه‌یاند كه‌ "پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هانی‌ ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ ده‌ده‌ن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ بكرێت".

شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر 8:30ی شه‌و، شه‌ش مووشه‌ك به‌ ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر هاوێژران و هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

هەواڵی زیاتر