X
ئ|

١٠ سوودی سەرسوڕهێنەری قاوە بۆ تەندروستیمان

لایف ستایڵ

6 رۆژ پێش ئێستا     334 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text
توانای سێکسی باش دەکات و وروژمی خوێن بۆ ناوچە تایبەتەکان زیاد دەکات

میللەت

 

هەرچەندە زۆربەی جارەکان خەڵکی بە شێوەی جۆراوجۆر باس لە زیانەکانی قاوە دەکەن و لە جیهاندا ڕێژەیەکی زۆر خەڵک بەو خواردنەوەیە ئالوودە بوون، بەڵام لە ڕووی تەندروستییەوە سوودی زۆرمان پێ دەگەیەنێت.
هەرچەندە هەندێک کاریگەریی لاوەکی زیاندەری هەیە، بەڵام قاوە ١٠ سوودی گرنگیش بە تەندرووستیمان دەگەیەنێت.

کێشی لەش کەم دەکاتەوە

1. باری دەرونیمان باش دەکات و دڵمان خۆش دەکات و لە خەمۆکی دەمانپارێزێت؛ بە تایبەتی ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێتەوە.
2. چالاکیی مێشک بەهێز دەکات و باشتر زانیارییەکان وەردەگرێت و تەندروستی ڕادەگرێت.
3. لە نەخۆشی شەکرە دەمانپارێزێت و دەست بەسەر جۆرە هۆرمۆنێکدا دەگرێت کە ئەنسۆلین دەردەدات.
4. لە نەخۆشییەکانی دڵ دەمانپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە جەڵتە کەم دەکاتەوە.
5. لە نەخۆشییەکانی جگەر دەمانپارێزێت .
6. تەندروستی و تیژی چاوەکان ڕادەگرێت.
7. دژی شێرپەنجە کار دەکات و دەمانپارێزێت.
8. کێشی لەش کەم دەکاتەوە.
9. توانای سێکسی باش دەکات و وروژمی خوێن بۆ ناوچە تایبەتەکان زیاد دەکات.
10. پیربوون دوادەخات لە کاتی خواردنەوەی ٣ بۆ چوار کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا.

هەواڵی زیاتر