X
ئ|

بۆ پیاوان..ئاگاداری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بن، ئێوه‌ش تووش ده‌بن

لایف ستایڵ

6 رۆژ پێش ئێستا     267 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن كه‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ پیاواندا زۆر مه‌ترسیدارتره‌ وه‌ك له‌ ژنان، چونكه‌ پیاوان له‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتووی نه‌خۆشییه‌كه‌دا نیشانه‌كانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ژنانه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا درك به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌كه‌ن.


له‌ رابردوودا ده‌وترا كه‌ ته‌نها ژنان تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن، به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پیاوانیش تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ زانایانی به‌لجیكا ئه‌نجامیانداوه‌ و ده‌ڵێن كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ پیاواندا مه‌ترسیدارتره‌ وه‌ك له‌ ژنان. 

هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوونی پیاوان به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك گه‌وره‌بوونی لیمفه‌گرێیه‌كانی مه‌مكه‌ و هۆكاری ئه‌و گه‌وره‌بوونه‌ش تێكچونی هاوسه‌نگیی هۆڕمۆنه‌كانه‌ به‌ڕێژه‌ی 30% بۆ 70%، هه‌روه‌ها هۆكاری بۆماوه‌یی و پاشان گۆڕانكاری له‌ جینیه‌كاندا له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و جینانه‌ له‌ دایك و باوكه‌وه‌ بۆ كوڕه‌كانیان، هۆكاری ترن بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌.

به‌پێی ئه‌زموونی شاره‌زایان، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاتر له‌و پیاوانه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ شوێنه‌كانیان گه‌رمه‌ و پله‌ی گه‌رما تیایدا به‌رزه‌، یان ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ له‌ منداڵیدا نه‌خۆشیی سنگیان هه‌بووه‌ و به‌ تیشك چاره‌سه‌ر كراون.

له‌ نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ پیاواندا، دروستبوونی گرێیه‌ له‌سه‌ر گۆی مه‌مك یان له‌نزیكی، یان هه‌ندێكجار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی شله‌یه‌ك كه‌ خوێنی پێوه‌یه‌ له‌ گۆی مه‌مكی پیاوان، ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌شه‌دا كه‌سه‌كه‌ به‌ده‌م چاره‌سه‌كردنه‌وه‌ نه‌چێت، ئه‌و گرێیانه‌ له‌ناوه‌وه‌ی له‌شدیا گه‌وره‌ ده‌بن، چاره‌سه‌ركردنیشی هه‌ر به‌و جۆر و رێگایانه‌ ده‌بێت كه‌ بۆ ژنان ده‌كرێت.

هەواڵی زیاتر