X
ئ|

وێنه‌..یه‌كه‌م خانمه‌ فڕۆكه‌وانی لوبنانی گه‌شتی به‌ ئاسماندا كرد

لایف ستایڵ

6 رۆژ پێش ئێستا     287 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

بۆ لوبنان روداوێكی مێژووییه‌ كه‌ یه‌كه‌مجارە روو بدات و خانمێكی فڕۆكه‌وان به‌ ستافێكه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان كچن فڕۆكه‌یه‌ك لێبخوڕێت و گه‌شتێكی ئاسمانی به‌ڕێ بكات.


رۆڵا حه‌تیت، ئه‌و خانمه‌ فڕۆكه‌وانه‌ لوبنانیه‌یه‌ كه‌ ناوی له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌یدا وه‌ك یه‌كه‌م خانمه‌ فڕۆكه‌وان كه‌ فڕۆكه‌ لێبخوڕێت، تۆمار ده‌كرێت، له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌م كچه‌ زۆر هانی نه‌درا، به‌ڵام به‌ توانا و لێهاتوویی خۆی بووه‌ فڕۆكه‌وانێك كه‌ فڕۆكه‌ لێبخوڕێت.

رۆڵا فڕۆكه‌وانی هێڵی ئاسمانیی شه‌رقلئه‌وسه‌تی لوبنانییه‌ و له‌ ئینستاگرامی خۆی له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌یدا كه‌ هه‌موویان كچن، وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌ك لێبخوڕم هه‌موو ستافه‌كه‌ی كچ بێت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ لوبنان روو بدات"






هەواڵی زیاتر