X
ئ|

گیتس هۆشداری دەدات: پاییز خراپتر دەبێت

هەواڵی جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     435 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بیڵ گیتس دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هۆشداری دەدات لەوەی دۆخی پەتای كۆرۆنا لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا خراپتر دەبێت، بە تایبەتیش لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و زستان.


گیتس لە دیدارێكی لەگەڵ میدیای ئەمریكا رایگەیاند ژمارەكانی تووشبوون و مردن لە كۆرۆنا زیاد دەكەن، ئەوەش كە لە تواناماندا بێت بۆ خۆپاراستن و رێگرتن لە تەشەنەكردنی زیاتری پەتاكە بریتییە لە بەكارهێنانی دەمامك.

بە پێی ئامارە فەرمییەكان ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەمریكا حەوت ملیۆنی تێپەڕاندووە و مردنیش گەیشتووەتە 210 هەزار.

گیتس و هاوسەرەكەی كە سەدان ملیۆن دۆلاریان بەخشیوەتە ئەو توێژینەوانەی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا ئەنجام دەدرێن.

دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت لەگەڵ ئەوەی پێشبینی دەكات لەم پاییزەدا ئامارەكانی كۆرۆنا بەرەو هەڵكشان بچن، بەڵام گەشبینی خۆیشی نیشاندا بەرامبەر ئەوەی تاوەكو سەرەتای ساڵی داهاتوو بتوانرێت هەندێك لەو پێكوتانەی ئێستا كاریان لەسەر دەكرێت، مۆڵەتییان پێبدرێت بۆ ئەوەی لە كاتی زۆر پێویستدا بەكاربهێنرێن.

هەواڵی زیاتر