X
ئ|

كێ كاڵفامە؟ ئەمە پرسیارە جەوهەرییەكەیە؟

سۆشیال میدیا

5 رۆژ پێش ئێستا     499 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


ئەگەرچی وشەی (كاڵ) زیاتر بۆ شتێك یان میوەیەك بەكاردەهێنرێت كە هێشتا پێ نەگەیشتبێ یان نەكوڵا بێت بۆ نموونە دەڵێن: (هەڵوژەی كاڵ) یان (گۆشتەكە هێشتا كاڵە، واتە نەكوڵاوە)، بەم پێیە كاڵفام دەشێ بۆ گەنجێك بەكاربێت كە ئەزموونی كەم بێت و كەمتر لە دنیا گەیشتبێت، ئەمەش شتێكی ئاساییە و هیچ خەوشێكی تێدا نییە. چونكە ژیانی هەموو مرۆڤێك بەو قۆناغەدا دەڕوات.

بەڵام خەوش لەوەدایە كەسێك تەمەنی لە حەفتا ساڵ زیاتر بێت و كاڵفام بێت! سواری گای هار یان سواری سەری خۆی بووبێت و قومار لەسەر چارەنووسی میللەتەكەی بكات. هەموو دنیا پێی بڵێن نەكەی!! ئێمە هەموومان لە دژتین و هەرچی پێمان بكرێت لە دژت دەیكەین. دۆستانیشی پێی بڵێن دانیشە، چارەنووسی میللەتە مەخەرە مەترسییەوە، تەنانەت پێشی بڵێن گرەنتی چییە لەسەر ئەم قومارەی تۆ بە چارەنووسی میللەت دەیكەیت؟ ئەو یەك وشەی پێ نەبێت و هەروا بەبێ هیچ گرەنتییەك قومار بە چارەنووسی میللەت بكات و بڵێت حساب بۆ هیچ كەسێك ناكەین. هەزاران بەڵێن بدات و هیچی نەباتەسەر، بە بەرچاوی هەموو دنیاوە بەڵێن بدات رۆژی جەنگ و رووبەڕووبوونەوە من لە مەیدانی جەنگم و خۆم شەڕ دەكەم، رۆژی جەنگ و تەنگانەش بەخشكەیی رابكات و كەس نەزانێت لە كوێ خۆی حەشار داوە!!

دوای دۆڕانیش وەكو بەرزەكی بانان بۆی دەرچێت و كەسانی تر قوربانی بدەن و ماڵوێران بن. ئینجا تاوانەكە بكاتە ملی كەسانی تر و بڵێت ئەوان یارییەكەیان لێ تێكدام، دەنا دەوڵەتم دروست راگەیاندبوو. دواتر بكەوێتە پاڕانەوەوە و لاڵانەوە لەوانەی تا دوێنێ پێی دەوتن حسابی هیچتان بۆ ناكەم.

ئێستا ئەم حوكمە بۆ ئێوەی خوێنەر بەجێدەهێڵین ئایا ئەم رەفتارانە رەفتاری كەسێكی كاڵفام نییە؟ ئایا ئەم رەفتارانە لای هەر میللەتێكی تر لە كەسێكی سەر و تەمەن حەفتا ساڵ بوەشێتەوە چی پێدەڵێن؟ كاڵفام یان خڵەفاو یان چی؟ كەواتە با دیسان بپرسین كێ كالفامە؟
چاودێرێك

هەواڵی زیاتر