X
ئ|

١٧ی ئۆكتۆبه‌ر...ئه‌و شه‌وه‌ی نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی نه‌خه‌وت

ڕاپۆرت

پێش 2 هەفتە     3732 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

راپۆرتی تایبه‌ت

به‌ره‌به‌یانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠ نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی رێنماییان دا به‌ محمد حاجی كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری كوردستان ٢٤ كه‌ شه‌ڕی راگه‌یاندن له‌ دژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ست پێ بكه‌ن. دواتر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، په‌یامێكیان به‌ناوی مه‌سرور بارزانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ داوای سزادانی خائینه‌كانی ده‌كرد به‌ڵام به‌یاننامه‌كه‌ زاتی ئه‌وه‌ی نه‌كردبوو ناوی هیچ كه‌سێك بهێنێت.
 نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ دره‌نگانی شه‌وی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌یاننامه‌یه‌كی پڕ له‌ رقیان بڵاو كرده‌وه‌ به‌ ناوی (تیمی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە) به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌ وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ ئاگاداری بن و ته‌نها به‌ ته‌له‌فۆن هه‌ندێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێمن هه‌ورامی كراوه‌ و شه‌عبان شه‌عبان ئه‌م ئه‌ركه‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

پاش ئه‌وه‌ش، تیمه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ جیاتی هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رقاڵی نووسینی خورشید و خاوه‌رێك بوون كه‌ دواتر به‌ ناوی به‌یاننامه‌ی (مەكتەبی سیاسی پارتی ) بڵاویان كرده‌وه‌ و ته‌نها هه‌ڵه‌ بڕییه‌كه‌یان به‌ مه‌حموده‌ سور سپارد.

نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی به‌ درێژایی شه‌وی ١٦ و ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠ به‌ خه‌به‌ر بوون

به‌م شێوه‌یه‌، نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی به‌ درێژایی شه‌وی ١٦ و ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠ به‌ خه‌به‌ر بوون و سه‌رقاڵی نووسینی جوێننامه‌ بوون كه‌ به‌ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و دواتر تیمی پارتی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڵاویان كرده‌وه‌.

 

مه‌سرور بارزانی لای روونه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌نجام دانی كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر باوك و ئامۆزاكه‌ی دا ئه‌سته‌مه‌ ببێت به‌ سه‌رۆكی پارتی

چاودێرانی بواری راگه‌یاندن ئه‌وه‌یان رونكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو به‌یاننامه‌كه‌ی تیمی وه‌زاریی حكومه‌ت و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی نووسراون و به‌مه‌ش مه‌سرور بارزانی له‌یه‌ك كاتدا و دوور له‌ هه‌موو داب و نه‌ریتێكی حزبی و سیاسی، له‌ جیاتی هه‌موو پارتی هه‌ڵوێست ده‌ر ده‌بڕێت و بڕیار ده‌دات. هۆكاری ئه‌م ره‌فتاره‌ش بریتییه‌ له‌ گرێیه‌كی ده‌رونی. ناوبراو ئێستا ته‌نها ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مونافه‌سه‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكات پێویسته‌ یه‌كه‌م جار ببێت به‌ جێگری پارتی دیموكراتی كوردستان و پاشان بچێته‌ سه‌ر كورسییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی. به‌ڵام مه‌سرور بارزانی لای روونه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌نجام دانی كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر باوك و ئامۆزاكه‌ی دا ئه‌سته‌مه‌ ببێت به‌ سه‌رۆكی پارتی و به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نیا و ته‌نیا قسه‌ كردنه‌. له‌به‌رئه‌وه‌یش كه‌ مه‌سرور بارزانی قسه‌كه‌رێكی خراپه‌، ناچار رق و كینه‌كانی به‌ نووسین ده‌رده‌بڕێت و ستافی نووسینگه‌كه‌ی بۆی ده‌نووسن.

ئه‌و په‌یجانه‌ به‌ هه‌مان زمانی نزم و بازاڕی بابه‌ته‌كانیان نووسیبوو كه‌ ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێ
نووسراوه‌.

له‌ هه‌فته‌كانی رابردوو، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ناو ئاشته‌وایی نێوان پارتی و یه‌كێتی، نیگه‌رانیی له‌وه‌ ده‌ربڕیبوو كه‌ له‌ یه‌ك رۆژدا میدیاكانی یه‌كێتی پێنج هه‌واڵیان له‌ سه‌ر پارتی بڵاو كردبۆوه‌ به‌ڵام گوایه‌ میدیا ره‌سمییه‌كانی پارتی هیچ هه‌واڵێكیان له‌سه‌ر یه‌كێتی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی جێی پێكه‌نینه‌، له‌ هه‌مان رۆژدا كه‌ هۆشیار زێباری دیاری كردبوو، په‌یجه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی و هێمن هه‌ورامین، (١٠٠) هه‌واڵیان له‌سه‌ر یه‌كێتی بڵاو كردبۆوه‌. ئه‌و په‌یجانه‌ به‌ هه‌مان زمانی نزم و بازاڕی بابه‌ته‌كانیان نووسیبوو كه‌ ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێ نووسراوه‌.

وا بروات عومری درێژی ئه‌م ئاشته‌واییه‌، و ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆش زوتر له‌وه‌ی ته‌وه‌قوعی ده‌كه‌ن، ده‌گاته‌ كۆتایی.

زۆر جێگه‌ی ئه‌سه‌فه‌ بۆ حزبێك كه‌ سوارچاكانی ئه‌ده‌ب دامه‌زرێنه‌ری بووبن و ئه‌مڕۆ په‌یجه‌ سێبه‌ره‌كان بووبن به‌ زمانحاڵی و ته‌نانه‌ت به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌ش، هه‌ر له‌ كۆمپیوته‌ری به‌كارهاتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی په‌یجه‌كانه‌وه‌ بنووسرێت.
وا بروات عومری درێژی ئه‌م ئاشته‌واییه‌، و ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆش زوتر له‌وه‌ی ته‌وه‌قوعی ده‌كه‌ن، ده‌گاته‌ كۆتایی.